کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌كانی داڵاهۆ

ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌كانی داڵاهۆ

ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌كانی داڵاهۆ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی شاخەکانی داڵاهۆ، له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ربووه‌ و سووتاوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دارستانەکانی “پشتی زەهاو و پیر میکائیل” لە داڵاهۆ، ئاگریان تێبه‌ربووه‌. بەهۆی هەڵکردنی “با” و نەبوونی کەلوپەلی پێویست، ئاگرەکە به‌خێرایی پەرەی سەند. شایانی باسه‌، ئاگره‌كه‌، لە لایەن ئەنجومەنی “سەرو سەبز”ی داڵاهۆ و بێ بەشداریی ناوەندە حکوومەتییەکان، پاش شەش کاتژمێر بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوه‌.