ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی به‌لووچ له شاری میناب” له ناڕه‌زایه‌تی به برینداركردنی سووختبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه، بنكه‌كه‌یه‌كی ئه‌و هێزه‌یان ئاگرتێبه‌ردا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له شاری “میناب” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران و شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان به‌سه‌ختی بریندار بووه. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازی میناب ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سپای پاسدارانیان ئاگرتێبه‌ردا.