به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌كدارانی حكومه‌تدا، به مه‌به‌ستی واژۆ كرانی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك، ئاگربه‌ست ڕاگه‌یندراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریا به گشتی مافی چوونیان بۆ ناو شاره‌كانی قامیشلو و حه‌سه‌كه‌یان نییه. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامیدا باس له ئه‌وه كراوه كه ئه‌منیه‌تی ناوچه كوردنشینه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن هێزه خۆجێییه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت تاكوو بنه‌مای كۆمه‌ڵگای كوردی بپارێزرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه “مه‌زڵوم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ئۆستانداری شاری حه‌سه‌كه و جێگری وه‌زاره‌تی پاراستنی سووریا ده‌ستنیشان ده‌كات. هاوكات جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌ره‌ڕای پاراستنی بنه‌ماكانیان، به فه‌رمی ده‌ناسرێن و هه‌موو مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كوو زمان، كو‌لتور و هاووڵاتی بوونیان به فه‌رمی و یاسایی قه‌بووڵ ده‌كرێن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر له ٧٥ له سه‌دی ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌ته‌وه داگیر كراوه و به هۆی هێرشه‌كانیانه‌وه، زیانێكی زۆری ماددی و گیانی به‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌وتووه.
