پاش ده‌ستپێكی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران، دوو مووشه‌ك به ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌قێندرا و وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیلیش فه‌رمانی به هێرش بۆ سه‌ر ئێران دا، به‌ڵام دۆناڵد ترامپ وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له شكاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن هه‌ر دوولا داوای له ئیسڕائیل كرد كۆتایی به هێرشه‌كانی بێنێت.
پێش ده‌ستپێكی فه‌رمی ئاگربه‌ست، سپای پاسداران له وڵامی بۆردوومانه قورسه‌كانی ئیسڕائیل، به ١٤ مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر شاره‌كانی نهقێب و بائێر شه‌عب له ئیسڕائیل و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ٨ كه‌س كوژران و ٣٠ كه‌س بریندار بوون. به‌دوای ده‌ستپێكی ئاگربه‌ست دوو مووشك به‌ره‌و ئیسڕائیل هه‌ڵدرا به‌ڵام له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه ته‌قێدرایه‌وه. ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خۆی بۆ هێرشێكی قورس ئاماده كرد به‌ڵام به ناوبژێوی ترامپ چه‌ند ئامانجی هێمایی كۆماری ئیسلامی له تاران، بابولسه‌ر و ڕامسه‌ر كرایه ئامانج و فڕۆكه‌كان گه‌ڕانه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان له هێرشه‌كانی دووشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ تاران و ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فییه، دوو زانانی ئه‌تۆمی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌زا سدیقی و ئه‌سغه‌ر هاشمی ته‌با و هاوژینه‌كه‌ی كوژران. هه‌روه‌ها له ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فییه ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٣ كه‌س بریندار بوون. له هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپا له كه‌ره‌ج به لانیكه‌م ٢٠ به‌رپرس و ئاخووندی حكوومه‌تی كوژران و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه جێگری سه‌رۆكی ئیتلاعاتی فه‌راجا به ناوی عه‌لیڕه‌زا لوتفی له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه تیرۆر كراوه.