کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاگادارکردنەوەی ئێف بی ئای سەبارەت بە بەکارهێنانی تێلێگرام لە هێرشە سایبرییەکاندا

ئاگادارکردنەوەی FBI سەبارەت بە بەکارهێنانی تێلێگرام لە هێرشە سایبرییەکاندا

ڕۆژی شەممە ١ی خاکەلێوە، ئێف بی ئای  لەسەر بەکارهێنانی تێلەگرام وەک بەرنامەیەکی سەرەکی بۆ ڕێکخستنی هێرشە سایبرییەکان کە پێوەندیدارن بە کۆماری ئیسلامیەوە، هۆشداری دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، گرووپە سایبرییەکان ئەم ڕێگەیە بۆ گواستنەوەی داتا و کۆکردنەوەی زانیاری بەکار دەهێنن و بە تایبەتی ئامانجیان چالاکانی ئۆپۆزسیۆن و کەسانی دژ بە ڕژیم لە جیهانە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هێرشانە تەنها بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری نییە، بەڵکو بۆ زیانگەیاندن و دروستکردنی کێشە بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان بەکاردهێندرێن.