کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاڕاسته‌ كردنی چوار موشه‌ك به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی شاری به‌غداد

ئاڕاسته‌ كردنی چوار موشه‌ك به‌ره‌و

ئاڕاسته‌ كردنی چوار موشه‌ك به‌ره‌و

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شانەى راگەیاندنى جەنگى بڵاویکردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز، چوار موشەک ئاڕاستەی فرۆکەخانەى شاری بەغداد کرا و بەهۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون.

لە راگەیەنراوێکى شانەى راگەیاندنى جەنگی عێراقدا هاتووە، موشەکەکان لە سەربازگەیەکى تەنیشت فرۆکەخانەى بەغداد کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون کە برینى دوانیان سەختە. هەفتەى رابردووش دوو موشەك لە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەین كەوتەوە، وبنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیش له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عێراق، پێنج مووشه‌كی ئاراسته‌ كرا.