ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی تورکییه‌وە هه‌تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، “تەنها لە کەمتر لە ٣٦ کاتژمێردا، ٦٠ هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون”. هاوکات ئەوەشیان وتووە، لە ترسی هێرشی سوپای تورکییه، هاووڵاتی مه‌ده‌نی شارەکاندا جێ دێڵن و ڕوو له شوێنه‌كانی تر ده‌كه‌ن. ئەمەش دوای ئەوە دێت هاوكات کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری تورکییه ـــ سورییه کشاندەوە، ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌وڵه‌تی تورکییه هێرشی خۆی دەستی پێ‌کرد. ئەگەرچی ڕوون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، به‌ڵام تا ئێستا لانیکەم ٣ شەڕڤان و دەیان هاووڵاتی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها هەسەدەش ڕایگەیاندووە لەھێرشەکانی ڕۆژی چوارشه‌ممه پێنج سەربازی تورکییه کوژراون و چوار تانکی سپای تورکیایان لەسنوری گرێ سپی تێکشکاندووە. هەسەدە ئەمرۆش ڕایگەیاند کە فرۆکەیەکی چاودێریی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوە.