کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌ بوونی زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی گه‌رده‌لول له‌ ژاپۆن

ئاواره‌ بوونی زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار

ئاواره‌ بوونی زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار

میدیاکانى ژاپۆن بڵاویانکردەوە، بەهۆى گەردەلولى “کرۆسا”وە بەرپرسانى تۆکیۆى پایتەخت ئاگادارى زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسیان کردووەتەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و سەدان گەشتى فرۆکەش هەڵوەشاوەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ٣١٠ هەزار کەس لەو ناوچانەى گەردەلولەکە دەیگرێتەوە ئاگادارکراونەتەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و هەروەها ٣٥٠ گەشتى فرۆکەش هەڵوەشاوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هەفتەى ڕابردوش بەهۆی شەپۆلێکی گەرماوە کە وڵاتی ژاپۆنی گرتەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨ هەزار کەسیش ڕاگۆێزی نەخۆشخانەكان كران. ئەوە لە کاتێکدایە ساڵى ڕابردوو بەهۆى بارانى بەلیزمە و دروستبوونى لافاوەوە لە ناوچەکانى خۆرئاواى ژاپۆن زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا  هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.