بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سوورییه و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار هاوڵاتی مەدەنی لە ئێدلهبەوە ئاواره‌بوون و بەو پێیەی ئاماره‌كان له سه‌ره‌تای مانگی نۆوامبره‌وه هه‌تا ئێستا، ٢٨٤ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سوورییه، له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاندووە، وێڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رووسییه، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر رابردوو نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار هاوڵاتی ئاواره‌بوون بۆ ناوچه‌كانی نزیك سنوری توركییه. ڕاشیگەیاندووە، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له ئه‌گه‌ری چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان كۆچكردن له ناوچه‌ی “جه‌به‌ل ئه‌ل زه‌وییه”ی باشووری ئێدله‌ب ده‌ست پێ بكات و به‌مجۆره ٢٥٠ هه‌زار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی دیكه‌یش ئاواره‌بن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان توركییه و ڕووسییه لە ١٧ی سێپتامبری ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕووسییه، زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەس له ئێدله‌ب كوژراون.