کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ ١٦ هه‌زار كه‌س له‌ ڕۆژئاوای لیبی

آواره شدن بیش از ۱۶ هزار نفر در نبردهای اخیر در غرب لیبی 4

آواره شدن بیش از ۱۶ هزار نفر در نبردهای اخیر در غرب لیبی 4

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی تێكهڵچوونه‌كان له‌ نێوان هێزه‌كانی پارێزه‌ری ترابلۆس و میلیشیاكانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، زیاتر له‌ ١٦ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شاندنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لیبی به‌ نیسبه‌ت درێژه‌ی ئاڵۆزی و كه‌وتنه‌وه‌ی توندووتیژییه‌كان له‌م وڵاته‌ نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ پێته‌ختی لیبی به‌ كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌رهاتووه‌، به‌ڵام شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر به‌هۆی شكستی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌ڕته‌شی میللی لیبی هه‌روا به‌رده‌وامه‌.