ئاژانسی فه‌رمیی توركییه رایدەگەیێنێت، ١٢٤ هەزار مەدەنی به‌هۆی هێرشه‌كانی سپای سوورییه و رووسییه بۆ سه‌ر ئیدلب ئاوارهبوونە و بۆ كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنووری سوورییه و توركییه كۆچیان کردووە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ١٩ هه‌زار و ٢٣١ خێزان كه ١٢٤ هه‌زار كه‌س ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كۆچیانكردووه بۆ كه‌مپه‌كانی “ئه‌تمه، قاح، دێرحه‌سه‌ن و كه‌فه‌ر لووسین” له‌سه‌ر سنووری سوورییه و توركییه. بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی فەرمی تورکییه کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان دەستی کەوتووە، بەشێکی زۆری مەدەنییەکان لە ناوچه‌كانی، خان شێخوون، شارۆچكه‌ی كهفرهنبل شاره‌دێی توح و ده‌وروبه‌ری، گوندی سه‌ییاد، شارۆچكه‌كانی كه‌فه‌ر زیتا و لاتمینا سه‌ر به‌پارێزگای حه‌ما، كه‌فه‌ر رووما و مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان ئاواره‌بوون.