ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ١٢٠ ملیۆن كه‌س له جیهان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره بوون.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی جیهانی بۆ شه‌ڕی نیزامی گه‌ڕانده‌وه و ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕی نیزامی له سوودان، میانمار و غه‌زه ڕێژه‌ی ئاواره‌كان ڕوو له زیادبوون دایه. ئه‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قه‌یرانی خۆراك و برسییه‌تی به تایبه‌ت منداڵان كردووه و سه‌باره‌ت به ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی هۆشداری به كۆمه‌ڵگای جیهانی داوه.