کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ لووس ئانجلس

11 3 3

به‌هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری لووس ئانجلس له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٨٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون.

به‌ وته‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ته‌نیا توانیویانه‌ ٣٥ له‌ سه‌دی ئاگركه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كه‌ش و هوا بگۆڕدرێت و زریان ڕوویان تێ بكات، ناتوانن ئاگره‌كه‌ دامركێننه‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ شارۆچكه‌ی هۆلیڤوود و ده‌ورووبه‌ری،‌ ده‌ هه‌زار خانوو سووتاوه‌، ١٨٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون و ڕێژه‌ی زیانه‌كان ١٣٥ بۆ ١٥٠ ملیارد دۆلار مه‌زنده‌ كراوه‌. به‌ وته‌ی پۆلیس، ئاگره‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست كراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ تاوانباران له‌لایه‌ن‌ پۆلیسه‌وه‌ كوژراوه‌ و گومانلێكراوێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌‌.