ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێۆخۆیی له سوودان زیاتر له ٧٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوودان تا ئێستا نزیك به ٧٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥٠ هه‌زار كه‌س بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر هه‌ڵهاتوون و زیاتر له ٧٠٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه نێوانگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و وێڕای ڕاگه‌یاندنی سێ جار ئاگربه‌ست، شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه.
