کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئۆردووگای ڕۆهینگیا

ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌

ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ئۆردووگای په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا له‌ به‌نگلادش كه‌وته‌وه‌ و ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر ئاواره‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێشتا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌ به‌ڵام ٢ هه‌زار سه‌رپه‌نا و ٢١ هه‌زار ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ سووتاوه‌ و ١٢ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا له‌ ساڵی ٢٠١٧ی زاینی به‌ دوای سه‌ركوتی خوێناوی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی میانماره‌وه‌ ناچار به‌ كۆچ بۆ وڵاتی به‌نگڵادش بوون و له‌و ماوه‌یه‌ دا چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.