کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی ئیسپانیا و كانادا

ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی ئیسپانیا

به‌دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگری دارستانه‌كان له‌ وڵاتانی كانادا و ئیسپانیا، ده‌یان هه‌زار كه‌س ناچار به‌ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، ٢٦٠٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی پاركی میللی ئیسپانیا له‌ ئاگردا سووتاون و هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاگر تا نزیكی شاری “یوولنایه‌ف”ی كانادا گه‌یشتووه‌ و ١٦٨ هه‌زار كه‌س دانیشتووی ئه‌و شاره‌ و ده‌ورووبه‌ری ناچار به‌ چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ بوون.