به‌پێی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا وڵاتی مالزی گرتۆته‌وه ٣٥ هه‌زار كه‌س ناچاربوون ماڵ و حاڵیان به‌جێ بێڵن و ئاوارە بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له وڵاتی مالزی تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٥ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی مالزی، لافاو زیانێكی زۆری به‌و وڵاته گه‌یاندووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان له ڕۆژانی داهاتوودا به‌رز بێته‌وه.