2018-07-28| ۱۳۹۷-۰۵-۰۶ به‌دوای شه‌ڕه قسه‌ی ترامپ و ڕووحانیی، ترامپ و هه‌ندێكی دیكه له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕێگای سازان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌م قه‌یرانه‌یان به كۆماری ئیسلامیی نیشان داوه. ئه‌وان دانیان به‌وه داناوه كه ئه‌مریكا به‌نیاز نییه كه كۆماری ئیسلامیی بڕووخێنێت، به‌ڵام پێویسته ڕژیمی ئێرانیش سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له‌به‌ر چاو بگرێت و ده‌ست له زێده‌خوازیی و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێت و بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌ته‌كانیان یارمه‌تیان بدات و خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوئاهه‌نگ بكات. دوو ڕۆژ دوای پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێزی ترامپ و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووحانیی كه وتبووی “كایه به كلكی شێر مه‌كه‌ن” و هه‌روه‌ها به‌ستنی ته‌نگه‌كان به بێ ئه‌وه‌یكه ئادره‌سێك بدات و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی گاڵته‌جاری هه‌ندێ له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه ده‌توانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا بوێستن، ترامپ ڕایگه‌یاند حازره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی به ڕێككه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه بگات. به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ڕێككه‌وتنێك كه ده‌وڵه‌تی ئۆباما له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی به‌ستبووی. جێمز مه‌تیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش دوای ترامپ، مه‌به‌ستی ناوبراوی ڕوونتر باس كرد. ناوبراو له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، به پشتیوانی كردن له هه‌ڵوێستی ترامپ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی، ئاماژه‌ی به زێده‌خوازی و ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی كرد و تی: “كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێران ڕه‌فتاری بگۆڕێت و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌رپرس هه‌ڵسووكه‌وت بكات. ڕژیمی ئێران ناتوانێت به تیرۆریسم و ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه، نابه‌رپرسیاربوونی خۆی نیشان بدات.”
له‌ڕاستیدا، ڕژیم بۆ ده‌ربازبوونی له‌م قه‌یرانه ڕێگه‌یه‌كی جگه له عه‌مه‌ل كردن به ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا نییه. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ڕووحانیی بۆ ڕاكێشانی ڕای لایه‌نی ڕكابه‌ری له ده‌سه‌ڵات، قسه‌كانی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه “هه‌رجۆره وتووێژێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بارودۆخی ئێستا، خۆ به‌ده‌سته‌وه دانه” دووپات ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه ئابووریی ڕژیم ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌پاندنی هه‌رجۆره گه‌مارۆیه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكا، وه‌ها له سه‌روبه‌ندی ڕووخان دابوو كه به ته‌بلیغاتی پڕوپووچ و بێ بنه‌مای ڕووحانیی و چه‌ند كه‌س له فه‌رمانده‌كانی سپا، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران گه‌یشتبووه زیاتر له ٩ هه‌زار تمه‌ن. هه‌ر بۆیه خۆهه‌ڵكێشان و ته‌بلیغاته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به زه‌مینه سازیی و بوار ڕه‌خساندنی ڕژیم بۆ چوونه پێی میزی موزاكره‌ی سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و خواردنی كاسه ژه‌هرێكی دیكه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. ئه‌وه‌یكه ڕووحانیی له وه‌ها بارودۆخێكدا به پاساو كردنی به ڕواڵه‌ت “ئاشتیخوازی ئێرانی و یارمه‌تی گه‌یاندن به دراوسێ كان”ی، خوازیاری پێوه‌ندی سه‌رله‌نوێی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان، به‌حرین و ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه، ده‌بێ هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لێكدرێته‌وه. ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ڕژیم و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی هه‌ر ئه‌و به‌شه له ڕێككه‌وتنی پێشووی به‌رجامه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی كۆماری ئیسلامیی له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و زێده‌خوازییه‌كانی ڕژیمه كه هه‌تا ئێستا كۆماری ئیسلامیی پێیان پێبه‌ند نه‌بووه. ڕێككه‌وتنی كۆماری ئیسلامیی له كاتی واژۆكردنی به‌رجام له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه له ڕێككه‌وتن نامه‌كه، به‌م ئامانجه بوو كه بتوانێت به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن به‌كرده‌وه‌یان ده‌رنه‌هێنێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئه‌مریكا نییه كه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م به‌ڵێنانه‌یه، باقی زلهێزانی ئۆرووپایش له‌وانه، فه‌ڕانسه و ئاڵمان له ده‌ستتێوه‌ردانی ڕژیم له كاروباری ناوچه‌كه ناڕازیین و به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام ، ئه‌مه‌یان به شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندووه.
به‌ڵام خۆبه‌ده‌سته‌وه دانی ڕژیم بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك، سوورییه، عێراق، لوبنان و یه‌مه‌ن به واتای شكست هێنانی كۆماری ئیسلامیی له یه‌كێك له سیاسه‌ته سه‌ره‌كی و ستڕاتێژییه‌كانییه‌تی كه هه‌تا ئێستا به سه‌دان میلیارد دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی ئێرانی بۆ هه‌زینه كردووه. ئه‌م هه‌زینه كه‌ڵانه خۆی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی قوورسبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری، هه‌ژار و برسییه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران. له‌وه‌ها بارودۆخێكدایه كه جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم گله‌یی له یه‌كێتیی ئۆرووپا ده‌كات كه بۆ چی بۆ پاراستنی به‌رجام هیچ كارێك ناكه‌ن. ناوبراو له‌م دواییانه‌دا له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری یۆرۆنیووز، ڕوو له یه‌كێتیی ئۆرووپا وتی: “نابێت ته‌نیا ئێران هه‌زینه‌ی پاراستنی به‌رجام بدات، ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئۆرووپاش ده‌بێ هه‌نگاوی جیدی بۆ پاراستنی به‌رجام هه‌ڵبگرن و له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ڕابوه‌ستن. ئێمه له به‌سته‌ی پێشنیاری یه‌ێكتیی ئۆرووپا ڕازی نین. ئێمه شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه شیركه‌ته گه‌وره ئۆرووپاییه‌كان به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاری ئه‌مریكا له ئێران ده‌چنه ده‌ره‌وه. ئێمه ده‌بێ شایه‌تی چالاكیی و بازه‌رگانی كردنی له نێوان بانكه‌كانی ئێران بین كه نین.” به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌م پێوه‌نده‌دا هیچ كارێك له ده‌ست مۆگێرینیش به‌رنایه‌ت. له‌حاڵێكدا كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، بانكی مه‌ركه‌زی ڕژیمیش شمولی ئه‌م گه‌مارۆیانه بووه، شیركه‌ته ئۆرووپاییه‌كان چلۆن ده‌توانن پووڵی خۆیان بخه‌نه بازاڕی ئێرانه‌وه؟ چۆن ئاماده ده‌بن سه‌رمایه‌ی خۆیان به‌هۆی بازه‌رگانی كردن له‌گه‌ڵ ئێران بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه؟
به‌ڵام كێشه‌ی كۆماری ئیسلامیی بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت حوزووری نیزامی له سوورییه، ته‌نیا گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و لایه‌نی ئابووریی بابه‌ته‌كه نییه، به‌ڵكوو ڕژیمی ئیسلامیی ئێران له بواری سیاسیی و دیپلۆماتیك ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕووسییه‌ش كێشه‌ی هه‌یه. هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی كه هه‌تا ئێستا وه‌ك پیاده نیزامی ڕووسییه له شه‌ڕه‌كانی سوورییه عه‌مه‌لیان كردووه، به‌دوای ئه‌وه‌یكه ڕژیمی ئه‌سه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی به‌رین له خاكی سوورییه دا گرت، ئیتر مانه‌وه‌یان له سوورییه هیچ مانایه‌ك نادات. لێره‌وه‌یه كه ڕووسییه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاماده‌یه له‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به ئێران بڵێت كه له سوورییه بچێته ده‌ره‌وه و هه‌موو ئه‌و هه‌زینانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا له سوورییه كردوویانه به فیرۆبدات. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یكه چاودێرانی سیاسیی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه له دیداری ترامپ و پووتین له هێلسینكی، بابه‌تی مامه‌ڵه له‌سه‌ر حوزوور و مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له سوورییه باس كرابێت. هه‌تا ئێستا ڕووسیه نه‌یتوانیوه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ور لێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌دژی كۆماری ئیسلامیی، به‌ڵێنێك به ڕژیم بدات. تا و جێگایه‌ی كه ویلایه‌تی نێرده‌ی خامنه‌یی بۆ ڕووسییه له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پووتین، به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه و ناچار بوو له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌كه‌ی درۆ بكات و ئیدیعا بكات كه، “ڕووسییه ئاماده‌یه ٥٠ میلیارد دۆلار له ئێران سه‌رمایه گوزاری بكات.” هه‌ڵبه‌ت وه‌زیری وزه‌ی ڕووسییه ئه‌م ئیدیعاییه ڕه‌ت كرده‌وه. له ئێستادا كۆماری ئیسلامیی له‌ناوخۆی وڵات له مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری دایه و له پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیشدا كه‌وتووه‌ته دۆخێكی زۆر قه‌یراناوییه‌وه.