بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا لانیکەم ٤٨ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم زیانە گیانییانە لە ٢٢ ڕووداوی جیاوازدا ڕوویانداوە و بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی بەردەوام و بێ جیاوازیی مینی دژە مرۆیی و ئەو چەکانەی کە لە مانۆڕە سەربازییەکانەوە بەجێماون، ئەم ڕێگایانە بۆ چەندین دەهەیە شوێنی ژیان و مەعیشەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە و پێداویشتییەکانی ژیانیان لەو ڕێگایەوە دابین دەکەن. جێگای ئاماژەیە هیچکام لە ناوچە مینڕێژ کراوەکان تابلۆ یا هێمایەکی ئاگادارکردنەوەی لە سەر نییە و قوربانیان لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگان.