لە وەرزەکانی بەهار و هاوینی ئەمساڵ له ئۆستان كرماشان هه‌تا ئێستا زیاتر له 207 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەم ئاماره به بەراورد ساڵی رابردوو 7 له‌سه‌د کەمترە كه هۆكاری ئه‌و كه‌مبوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌فه‌ر نه‌كردن و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی هاوڵاتییان به هۆی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مردن به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ به سێیەمین هۆکاری مردنە لە ئێران داده‌نرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانی و زیان لێكه‌وتنی مادی هاوڵاتییان به‌و هۆكاره‌وه، به‌رپرسانی ڕژیم له دوای ٤٢ ساڵ حوكمڕانی به سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هێشتا به‌ته‌واوه‌تی بایه‌خیان به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ڕێگاوبانه‌كان و خراپی كوالێتی ئۆتۆمبیله‌كان نه‌داوه. شایانی باسه خراپی رێگەکانی هاتووچۆ، کوالێتی نزمی ئۆتۆمبێلەکان، کەمتەرخەمی به‌رپرسانی ڕژیم، خێرایی زۆر و خەولێکەوتن بە هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن.