به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ١٤٠٣ دا هه‌زار و ٣٧٧ كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكاری له سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ڕێوه چووه و ده‌یان كرێكار ته‌علیق یان بێكار كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٨ هه‌زار و ١٢١ ڕاپۆرت له‌سه‌ر نه‌دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران تۆمار كراوه، چوار هه‌زار و ٧٦٥ كرێكار ته‌علیق و ٥٨٥ كه‌س بێكار كراون. ١١ كارخانه داخراون و چوار هه‌زار و ٨٣٥ كرێكار له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ٤٨٨ مانگ حه‌قی بیمه‌ی ٥٢٥ هه‌زار و ٥٩٢ كارگه‌ر په‌رداخت نه‌كراوه، دوو هه‌زار و ٤٢ كرێكار له ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٦ هه‌زار و ١١٣ كرێكار بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ١٣ چالاكی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر، ١٠ كارگه‌ر به ٣٤٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم و چالاكێكی كرێكاری بۆ ماوه‌ی ٢٤ مانگ له زێدی خۆی دوورخراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ٣١ كرێكار بۆ ناونده قه‌زاییه‌كان بانگهێشت و ١٢ كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. سێ كرێكار دادگایی و پێنج كه‌س به زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه به‌هۆی هه‌ژاری، پێنج كرێكار ئاوریان له جه‌سته‌یان به‌رداوه و شه‌ش كرێكار خۆكوژییان كردووه.