وه‌زاره‌تی نێوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین ئاماری تۆماركراوی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له سه‌رژمێری ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی دوایین ئامار، ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، ٨ ملیۆن و ٦٦٨ هه‌زار و ٩٧٥ كه‌سه و په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و هه‌رێمه، ١٥ له سه‌دی كۆی گشتی جه‌معیه‌تی هه‌رێم پێك دێنن. ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان، یه‌ك ملیۆن و ٢٢ هه‌زار و ٢٩٣ كه‌سه كه ٧٤٦ هه‌زار و ١٧٤ كه‌سیان ئاواره و ٢٧٦ هه‌زار و ١١٩ كه‌س په‌نابه‌رن. ڕێژه‌ی ئاواره‌كان له هه‌ولێر، ٢٤٧ هه‌زار و ٣٣٨ كه‌س، له سلێمانی، ١٣٩ هه‌زار و ٣٥٥ كه‌س و له دهۆك، ٣٥٩ هه‌زار و ٤٨١ كه‌سه.