سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگهیاندووه، لە ماوهی چوار ساڵی رابردووا ٤٦٢ منداڵ لەلایەن داعشەوە و ١٤٢ منداڵیش لەلایەن هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کوژراون.
نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا ئاماری چوار ساڵی رابردووی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر منداڵانی عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند: ژمارەیەکى زۆر لە منداڵان لە جەنگەکاندا بەشداریان پێکراوە و هەندێکجاریش بۆ خۆتەقاندنەوە بەکاریان هێناون. ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەکردوە، داعش و هێزە ئەمنییەکان و هێزە ئێزیدییەکان و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەشێک لەو لایەنانەى کە پێشێلکارییان بەرامبەر بە منداڵان لە عێراق ئەنجامداوە بوون. ههروهها راپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرای کردوە، داعش گەورەترین بەرپرسیارێتى کەوتوەتە ئەستۆ و زۆرترین تاوانی کوشتن و ئازاردانى جەستە و دەستدرێژى بۆ سەر کچان ئەنجامداوە، ههزار و ٧٧٢ منداڵ لەلایەن داعشەوە کوژراون، زیاتر لە ٢٠٦ منداڵیش بەزۆر کراون بە سەرباز و ٨٦ منداڵیش رفێنراون و چەندین کچیش روبەڕوى دەستدرێژى سێکسى بونەتەوە.