له ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٢٣ كۆڵبه‌ر له‌وانه دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان هۆكاری دیكه له سنووره‌كانی كوردستان كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ تاكوو ١٩ ڕێبه‌ندان، سه‌رجه‌م ٢٣ كۆڵبه‌ر له‌وانه دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ، له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله، لێدان و سه‌رمابردوویی كوژران و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٨٣ له سه‌دی برینداره‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
