كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، ئاماری پشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ٢٠٢٤ دا ١٥٦ كه‌س له‌وانه چوار ژن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێداره دراون. سه‌رجه‌م ٥٨٦ كه‌س له‌وانه ٣٠ ژن ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٣٢ كه‌س به ٣٩٨ ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها ٢٥٣ كه‌س(٩٧ ژن و ١٥٦ پیاو) له ڕووداوه جیاوازه‌كان دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥٣ كه‌س(١٠٦ پیاو و ٤٧ ژن) كوژراون.