به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز، خۆی، کرماشان، نەغەدە، قوروە و ئیلام بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی دوایین زانیارییه‌كان، لانیکەم ١١٦ هاووڵاتیی لەم ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٣٢ کەسیان ژن و ٨٤ کەسیان پیاو بوون. شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٣٨ حاڵەت و ١٩ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکانی دیكه لە شارەکانی ئیلام (١٠ حاڵەت)، سنە (٩ حاڵەت)، ورمێ (٦ حاڵەت)، سه‌رپۆل زه‌هاب (٥ حاڵەت)، خۆی (٣حاڵەت) سونقوڕ و کولیایی (٣ حاڵەت) و شاره‌كانی بۆکان، مەریوان، میاندواو، کیەڵان “گیلان” سه‌ر به ئۆستانی كرماشان، قوروە و بانە هه‌ركام دوو حاڵه‌ت و مەلەکشاهی، پیرانشار، داڵاهۆ، کەنگاوەر، شنۆ، چایپارە و بەغەدە هه‌ركام یه‌ك حاڵه‌ت تۆمار کراوە.