به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ١٤٠٣ دا ٢٨ شارومه‌ندی ئێرانی له ناوچه سنوورییه‌كانی وڵات بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مین.
به‌پێی ئاماره‌كان، ٢٨ هاووڵاتی له ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی بریندار بوون كه ٩ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٩ كه‌س كه‌م ئه‌ندام بوون. هه‌ر چه‌ند كۆماری ئیسلامی كۆنوانسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مینڕێژكراوه‌كانی واژۆ كردووه، به‌ڵام سپای پاسداران له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران به بیانووی ڕێگری له قاچاخ هه‌زاران مینی چاندووه و به‌و هۆیه‌وه ساڵانه ده‌یان هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی.