به پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ئوستانی کرماشان دا، ٥٠ هەزار و ٧٥٠ خوێندكاری بێکار بوونیان هەیە کە خوێندنی زانکۆشیان تەواو کردووە.
“حەسەن عەزیزی” بەرپرسی تەعاون، کار و رفاهی ئجتماعی ڕژیم له ئوستانی کرماشان، سەبارەت بە ڕێژەی بێکاربوونی خوێندكاران ڕایگهیاندووه، کە ٥٠ هەزار و ٧٥٠ کەس لەو کەسانەی کە خوێندنی زانکۆیان تەواو کردووە لە ڕیزی بێکارانی ئەم پارێزگایەدان . شایانی باسه نرخی بێکاریی خوێندەواران لە ئێراندا، بە فهرمی ١٨ لەسەد ڕاگهیندراوه، بەڵام ئەم نرخە سەبارەت بە بێکارانی پارێزگای کرماشان دەگاتە ٢٨ و نیو لەسەد.