کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی

ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی1

ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی1

هەواڵنێریی ئاتلانتیکۆی فەرانسه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی کردەوە کە کۆرۆنا ببێ یان نەبێ شەڕی بە وەکالەتی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێ و ئەگەری شەڕی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیش لە گۆڕێ دایە.

ئاتلانتیكۆ ڕاشیگه‌یاندووه‌، هەرچەند شارەزایان پێیان وابوو کە بە هۆی سەرهەڵدانی ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان و سەرقاڵبوونی وڵاتان بەو قەیرانەوە ئەگەری شەڕی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ڕووی لە کزی کردووە و بە تایبەت لە عێراق و پاش هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی حیزبوڵای عێراقی سەر بە کۆماری ئیسلامی بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و بێدەنگ بوونی ئەو وڵاتە ئەو ئەگەرەی بەهێزتر کردبوو، بەڵام جموجۆڵەکانی ئەمریکا  ئاماژەن بۆ ئەگەری شەڕێک لە عێراقدا و بەم شێوەیەش ئەمریکا خۆی بۆ ئەو شەڕە ئامادە دەکا. ئاتلانتیکۆ دەڵی: “پاش هێرشی گرووپە شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمان و بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا پێنتاگۆن پەدافەندی ئاسمانیی پاتریوت و دوویەمین فڕۆکەی ناوکی “بی ٥٢” و هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئامادەکانی هێناوەتە کەنداوی فارس ئەمەش وامان لێدەکا کە چاوەڕوانی شەڕێک بکەین لە ناوچەکەدا.