مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رككۆماری ڕژیم له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی دا له‌گه‌ڵ پاوشای عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند: ئێران ئاماده‌یه كه به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به هاوكاری و پشتیوانی وڵاتانی دراوسێ چاره‌سه‌ر بكات.
پزیشكیان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه ڕایگه‌یاند: له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مریكا و ئیسڕائیل ده‌یانه‌وێت ناكۆكی له نێوان وڵاتانی ئیسلامی دا ساز بكه‌ن و كۆماری ئیسلامی نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی تێك بچێت. بن سه‌لمان پاوشای عه‌ره‌بستانیش له وڵامدا وتی: هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كرده‌وه‌كانی ڕژیمی زایۆنیان مه‌حكووم كردووه و بۆ زیادكردنی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژیمه هاوڕێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه. شایانی باسه كه به‌دوای ئاگربه‌ستی له‌رزۆكی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه تا لێواره‌ی ڕووخان ڕۆیشتبوون هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان له‌و باروودۆخه ڕزگار بكه‌ن.