ئه‌میرسه‌عید ئیره‌وانی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌گان ڕایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی له ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئورووپا ئاماده‌یه ئۆرانیۆمی پێتیندراوی ٢٠ له سه‌دی و ٦٠ له سه‌دی خۆی بۆ وڵاتی سێهه‌م بگوازێته‌وه.
نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تاران بۆ دانووستان له سه‌ر ڕێكه‌وتنێك كه مافی پێتاندنی ئۆرانیۆمی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی بناسێت ئاماده‌یه. ناوبراو ڕایگه‌یاند: زه‌رفیه‌تی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ له‌به‌رچاو بگیریێت و به‌رپرسانی ڕژیم له سه‌ر بابه‌تی مووشه‌كی هیچ كات گفتگۆ ناكه‌ن. وته‌كانی ئه‌میرسه‌عید ئیره‌وانی له حاڵێكدایه كه دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی چی تر به‌دوای به‌رنامه‌ی ناوه‌كی دا نییه، ئێران یك ترلیۆن دۆلاری بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سه‌رف كردووه و ئێتر ناتوانێت كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت.