فراكسیۆنی یه‌كیه‌تی حیزبه مه‌سێحیه‌كانی ئاڵمان كه پێكهاتووه له دوو حیزبی “سۆسیال مه‌سێحی” و “دیمۆكرات مه‌سێحی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران پێشكه‌ش به پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه پێكهاتووه له ١٥ مادده به شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران ده‌كات و باس له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی “ژن میحور” ده‌كات و مه‌به‌ستی سیاسه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان “ئانالێنا بێربۆك“ه كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سیاسه‌تێكی فێمێنیستیه و ڕاپه‌ڕینی ئێرانیش ڕاپه‌ڕینێك به پێشه‌نگایه‌تی ژنانه و ئه‌بێ پشتیوانی لێ بكرێت.