به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئه‌برار، سه‌رۆكی پۆلیس و فه‌راجای ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی ڕووسیه‌ی كردووه و بڕیاره بۆ چین سه‌فه‌ر بكات و له ئه‌زموونه‌كانی هێزی گاردی میللی ئه‌و وڵاتانه بۆ سه‌ركوتی نه‌یارانی خۆی كه‌ڵك وه‌ر بگرێت.
به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵناسی، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و په‌ره‌سه‌ندی گرانی و هه‌ژاری له ئێران، ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه كه له كۆنتڕۆڵی ڕژیم نه‌ماوه. هه‌روه‌ها كێشه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی به‌رۆكی پێ گرتوون و له داهاتوویه‌كی نزیك دا شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ست پێده‌كات. به‌رپرسانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ئێستاوه ڕێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ پۆلیس و گاردی میللی وڵاتانی چین و ڕووسیه واژۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له ئه‌گه‌ری ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، هێز و ئیمكاناتی ئه‌و وو وڵاتانه به یارمه‌تیان بگات.