به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا، له ڕێگه‌ی “میت” ڕێكخراوه‌ی ئێتڵاعاتی توركیاوه هه‌وڵی پیلانڕێژی هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌دات.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌وڵه‌تی توركیا به بیانووی ئه‌وه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و توركیا چه‌كی قورسیان داناوه، ده‌یه‌وێت هێرشێكی به‌رفراوان بۆ ناوچه‌كانی خۆڕێوه‌به‌ریده‌ستپێبكات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، “میت” ڕێكخراوه‌ی ئێتڵاعاتی ده‌وڵه‌تی توركیا، له ڕۆژئاوای كوردستان ویستوویه بناغه‌ی ئه‌و هێرشه دابنێت، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌زگای ئێتڵاعاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه ئه‌م پیلانه ئاشكرا كراوه.