به پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مریكا و ئیسڕائیل خۆیانیان بۆ هێرشێكی گه‌وره له دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاماده كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و هێرشه به زوویی ئه‌نجام بدرێت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگری دیكه له ده‌ریای سوور و وێڕای كوشتنی چوار كه‌س، ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و چاره‌نووسی ١٥ كارمه‌ندی ئه‌و كه‌شتییه نادیاره. حووسییه‌كان پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و عه‌مه‌لیاته كه‌شتییه‌كه‌یان نوقمی ئاو كردووه و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا هۆشداریان داوه كه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت بۆ ده‌ریای سوور، هێرشێكی گوره ده‌كه‌نه سه‌ر حووسییه‌كان.