کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاماده‌كارییه‌كانی ڕژیم بۆ شۆڕشی “ژینا” له‌ كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و سنه‌ به‌رده‌وامه له‌ دانانی دووربینی چاودێری و شاره‌داری و شۆرای شاریش هاوكاری ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه‌ به‌ هاوكاری شاره‌داری و شۆرای شار سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی دووربینی چاودێری له‌ مه‌یدانی ماده‌ر، چوارڕێیانی سیرووس، بلواری كوردستان و مه‌یدانی نه‌بوه‌ته‌ و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه‌ خه‌ڵك چاوترسێن بكات تاكوو له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری نه‌كه‌ن.