ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له گواستنه‌وه‌ی هێز بۆ شاره‌كانی كوردستان به‌رده‌وام بوو و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی به ته‌واوی میلیتاریزه كرد، هه‌روه‌ها دانانی دووربینی چاودێری له شه‌قام سه‌ره‌كی و فه‌رعیه‌كان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و بازگه‌ی پشكنین له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كی شاره‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێزێكی زۆری سه‌ربازی له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه بۆ پارێزگاكانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و كرماشان گواستۆته‌وه و ئۆتومبێله سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وام به نێو شاره‌كان دا ده‌سووڕێننه‌وه. هه‌روه‌ها شه‌قامه سه‌ره‌كی و فه‌رعیه‌كانیش پڕ كراوه له دووربینی چاودێری و به‌كرێگیراوانی ڕژیم له بازگه‌كانی پشكنین دا ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن.
