به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كانی ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژئاوای ئێران كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه و هۆشداری ڕه‌نگی سووریا‌ن پێ دراوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، وڵاتی ئازه‌ربایجان هێزێكی زۆری نیزامی هاوردووه سنووره‌كانی ئه‌رمه‌نستان و خۆی بۆ هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ئاماده كردووه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیشه‌وه هۆشداری دراوه‌ته ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان بۆ هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له دیمۆگرافی ناوچه‌كه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه له دوو ڕۆژی ڕابردوووه هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و سپای پاسداران كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه. هه‌روه‌ها له سنووره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و سپا كه‌وتوونه‌ته جمجوجۆڵی سه‌ربازی و له ئاماده‌باش دان. پێشتر كۆماری ئیسلامی ٢٨ی خه‌رمانانی وه‌كوو دوا ساتی چه‌كداماڵین و دوورخستنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات دیاری كردبوو، ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له ڕۆژانی داهاتوودا ڕژیم هێرش بكاته سه‌ر بنكه و باره‌گای ئه‌و حیزبانه و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ڕایانگه‌یاندووه كه به ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران پابه‌ندن.