ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی فه‌ڕانسه له ئاكسیۆنێكدا پشتیوانی خۆیان له دوو به‌ندكراوی سیاسی فڕانسه‌وی به ناوه‌كانی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دووپات كرده‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه ڕێكخرابوو له‌لایه‌ن ئێرانیانی ئازادیخواز، چالاكانی سیاسی و مه‌دنی فه‌ڕانسه پێشوازی لێكراوه و به‌شداربووان خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. له‌و ئاكسیۆنه‌دا بنه‌ماڵه‌ی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس ئاماژه‌یان به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و دوو به‌ندكراوه و په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات كردووه و ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی به زیندانیكردنی شارومه‌ندانی ئه‌مریكایی و ئورووپایی هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه.