کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی ئێرانیانی ئاڵمان دژ به‌ سزای ئێعدام

ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی ئێرانیانی ئاڵمان دژ به‌ سزای ئێعدام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی فڕ‌انكفۆرت و هامبوورگی ئاڵمان دژ به‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و دوو ئاكسیۆنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوان له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ فه‌ڕانكفۆرت و هامبوورگ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵه‌وه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.