کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاشکرابوونی زانیاریی پەیوەندیدار بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئاشکرابوونی زانیاریی پەیوەندیدار بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی ئەو بەڵگەنامە نهێنییانە دەکات سەبارەت بە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو بوەوە.

بە پێی هەواڵی سی ئێن ئێن ئەم بەڵگەنامانە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئۆکتۆبەردا بڵاوکرانەوە. ئەو زانیاریانە بە نهێنی سەرەکی نیشانە کرابوون و تەنیا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەک؛ ئوسترالیا، کانەدا، نیوزلەند و بەریتانیا دەستیان پێ‌ڕائەگەیشت. ئەو بەلگەنامانە باسی ئەو ئامادەکارییانە دەکەن کە پێدەچێت ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئەنجامی بدات. یەکێک لە بەڵگەنامەکان باس لەوە دەکات کە پلانەکان بریتین لە گواستنەوەی تەقەمەنی لە ئیسرائیل، لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا کە سەرچاوەکەی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە وەرگیراوە، باس لە مەشقەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلئەکات کە بریتین لە مووشەکی ئاسمانی بۆ سەرزەوی، هەروەها پێدەچێت وەک ئامادەکارییەک بێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، شی ئەکاتەوە.