ئه‌ندامێكی شۆرای شاری تاران ڕۆژی هه‌ینی ٥ی جۆزره‌دان ڕایگه‌یاند كه گه‌نده‌ڵییه‌كی ٢٠ هه‌زار ملیارد تمه‌نی له شاره‌داری تاران ڕوویداوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.
“ناسر ئه‌مانی” ئه‌ندامی شۆرای شاری تاران ڕایگه‌یاند كه “زاكانی” شاره‌داری ئه‌و شاره هه‌بوونی په‌روه‌نده‌یه‌كی له‌و شێوه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و ئێمه چاوه‌ڕوانین كه ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕاده‌ستی شۆرای شار بكرێت و ورده‌كارییه‌كان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت. جێگای ئاماژه پێدانه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵی دا یه‌ك گه‌نده‌ڵ و ئختلاسگه‌ری له‌سێداره نه‌داوه به‌ڵام به هه‌زاران لاوی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی له زیندانه‌كان ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره داوه و به هه‌زارانی تریشی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كوشتووه.