كارخانه‌ی چووكا له پارێزگای گیلان بڕی ده میلیارد تمه‌ن كارغه‌زیان به شیركه‌تێك فرۆشتووه كه ناوی له هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری خستووه كه واژۆكارانی ئه‌و گرێبه‌سته هیچ پاره‌یه‌كیان له به‌رانبه‌ر كارغه‌زه‌كان دا په‌رداخت نه‌كرده‌وو و له ئه‌ساس دا وه‌ها شیركه‌تێك هه‌ر بوونی نییه و ده ملیارد تمه‌ن له دارایی شیركه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌وه تاڵان كراوه. ئاشكرابوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له حاڵێكدایه كه كرێكارانی كارخانه‌ی چووكا چه‌ندین جار له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی كارخانه به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی داخوازیی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه.