ستادی هاوبه‌شی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی مرۆیی له لایه‌ن سیستمی دژه ئاسمانی كراوه‌ته ئامانج و به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه.
میدیاكانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ستادی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كان، ڕایانگه‌یاندووه كه كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه موسافیر هه‌ڵگره‌كه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن سیستمی مووشه‌كییه‌وه كراوه‌ته ئامانج. ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له حاڵێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین جار لێدوانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی سه‌باره‌ت به كرانه ئامانجی ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن سیستمی مووشه‌كی ئه‌م وڵاته‌یان ڕه‌ت كردبووه‌وه و ڕایانگه‌یاندبوو كه له‌كاتی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه هیچ مووشه‌كێك نه‌هاویشتراوه.