به پێی ڕاپۆرتی تیمێكی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی كه به مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به ڕه‌وتی چاك كردنه‌وه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له ئێران ناردراون، ویرووسی كۆرۆنا زۆر به‌ر له‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم دانی پێ دا بنێن، بڵاوبووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی، تیمێكی ناردبوو بۆ ئێران تا له ڕه‌وتی یارمه‌تی گه‌یاندن به چاك كردنه‌وه‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا یارمه‌تیان بكات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی یارمه‌تی ئه‌م تیمه‌ی قه‌بووڵ نه‌كردبوو و ناردبوویانییه‌وه. شایانی باسه، له‌ئێستادا كه شاندێكی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی چووه بۆ تاران، ڕاپۆرتێكی ئاماده كردووه كه نیشان ده‌دات، ویرووسی كۆرۆنا له ئێران زۆر زووتر له‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی دانی پێ دابنێن، بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌م شانده ئاماژه‌ی به به‌ڵگه‌گه‌ڵێك كردووه كه ده‌رخه‌ری پڕۆژه‌ی شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م ویرووسه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته و هه‌تا ئێستا به‌هۆیه‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه.