کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسناوی یه‌كێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری سنه‌

ئاشكرابوونی ناسناوی یه‌كێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

“ئیمان بێهزادپوور” كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ و دانیشتووی تاران، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم دایكی ئه‌و کریکارە گیان بەختکردووەیان خستبۆوه‌ ژێر گۆشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوو كه‌ ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕاده‌ستی ناكه‌ن. “ئیمان” له‌ ساڵانی ڕابردوو برایه‌كی له‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ده‌ست دابوو و باوكیشی پێش شۆڕشی “ژینا” ماڵئاوایی له‌ ژیان كردبوو. ناوبراو ناناوه‌ری دایكی بوو و له‌ شاری تاران كرێكاری ده‌كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی كوژرا و بە گیان بەختکردنی ئیمان لاپەرەیکی تر لە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵکی کریکار و زەحمەتکێشی ئەم وەلاتە درایەوە.