له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوو و به تایبه‌ت پاش ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا”، به سه‌دان لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان و ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بێسه‌روشوێن كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“یونس مەحموودی ئازەر”، “مەسعوود ئاکار”، “ڕەزا عەباسی”، “ئیمان وەلدبەیگی”، “ئیمان مەحموودیفەر” پێنج خۆپێشانده‌ری بێسه‌روشوێنكراوی ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كوردستان و ئێرانن كه ناسنامه‌یان ئاشكرا بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج كه‌سه، له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا” له ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه و چی تر نه‌گه‌ڕانه‌ته‌وه ماڵ و به‌دواداچوونه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.