به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لاوێكی خه‌ڵكی شارستانی دوروود له پارێزگای لۆڕستان به ناوی “سه‌یدعه‌لی مووسه‌وی”، شه‌وی چوارشه‌ممه سووری به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌ئموورانی ڕژیم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له “سه‌یدعه‌لی مووسه‌وی” كردووه و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار بووه. پاش گواستنه‌وه‌ی “سه‌یدعه‌لی مووسه‌وی” بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران، ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی میدیایی نه‌كرێت.