به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی دوو كچی لاوی خه‌ڵكی تاران كه له كاتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه كوژران بریتیه له: “ئاریانا سه‌یف” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “كیانا ئاته‌ش زه‌ڕ” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاریانا سه‌یف” له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له تاران گیانی له‌ده‌ست دا و له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی نووسرا “به نێوی خودای ڕه‌نگین كه‌مان”. هه‌روه‌ها “كیان ئاته‌ش زه‌ڕ” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ڕۆژی ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له كاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌دره‌سه په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی گه‌ڕه‌كی “حه‌فت حه‌وز” بوو به‌ڵام له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم به زه‌ربه‌ی باتۆم كوژرا. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هۆكاری مردنی كچكه‌كه‌یان كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام ئێستا بێده‌نگیان شكاندووه و دادخوازی خوێنی ڕۆڵه‌كه‌یانن.