کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسناوی دوو به‌ندكراوی بریندار له‌ زیندانی قزلحه‌سار

ئاشكرابوونی ناسناوی دوو به‌ندكراوی بریندار له‌ زیندانی قزلحه‌سار

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، گاردی سه‌ركوتی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی چوار و پێنج به‌ندكراوی بریندار كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای شكاندنی كه‌ره‌سته‌ی به‌ندكراوان، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیاندا گرتووه‌. كاتێك به‌ندكراوان دژبه‌ ڕژیم دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه‌، سه‌ركوتگه‌ران به‌ باتۆم و گازی فرمێسكڕیژ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ریان و پێنج كه‌سیان بریندار كردووه‌. دوو كه‌س له‌ برینداره‌كان به‌ ناوه‌كانی “سامان یاسین” و “ئه‌فشین بایمانی” به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.